مه‌وله‌وی
وه‌رگێڕاوه‌ی مه‌سنه‌وی مه‌وله‌وی به‌ کوردی: یه‌ک له‌ هه‌زاران 
قالب وبلاگ
چ ناخۆشە لەدەسدانی گەورەکان! چ سەختە بيستنی مەرگی کەس و

 کار! شێرکۆ بێکەس کەسی هەموو کەس بوو، کەسی کورد بوو،

کەسی گش مرۆڤەکان بوو، کەسی ئەوينداران، کەسی زيندووان، کەسی

لەناوچووانی ژێر ستەمی زۆرداران. کەس لە دەرگای شێعری ئەو بێ

خەڵات نەدەگەڕاوە، چون هەموو کەسێ کەسی ئەو بوو، ژن و پياو

مناڵ و لاو، سروشت و ئاسمان و زەوی. زمانی ئەوانە بوو وا زمانيان

نەبوو. ئاخ کە لە دەسچوونی ئاوەها کەسايەتييەکی گەورە چەندە جێی

داخ و پەژارەيە! چۆن لەدەسدانی مەلی خۆشخوان و زمانی پڕ گڕی

کورد کە نامەی تا عەرشی خوا بو سکاڵا دەبرد پەشێومان ناکا، دوو

سروودی کێوی ئەو هەڵويە کەژاوەی گريانی لە تەمتوماندا، لەگەڵ

باڵندە بچکۆلەکان بەدوای ئاسکا لە باخچە رەشەکانی پاڵ رووباردا و

 لە گوڵەوە هەتا سووتوو، بەسەر سوتماک و گڕدا کە تينويەتی پێ

ئەشکاند بێ ناونيشان لە کازيوەدا هێنا و زۆر رۆمانتيک کرديە کورسی

بۆمان و لە نسێ دا چراکانی سەر هەڵەموتی رۆشن کرد تا ژن و باران

رەنگدانەوەيان هەبێ. هەڵبەت دەبوو بزانين کە ئەو،گەرچی زۆر

هەوڵی دا بۆ ئازادی، ئەم وشە بێ ئابرووە، بەڵام لای ئێمە پاييزە

ميوان بوو هەر کە زانيمان وەختێ باڵندەيە و لە گۆڕستانی چراکاندا و

لە چلەی چلچرايەکدا بە سروودە بەردينەکانيەوە ئێمە بە خۆشەويستيی

خۆی ئەسپێرێ و دەڵێ: خێراکە...مردن خەريکە بگات. کەوا بوو

ئێمەش بە خوای ئەسپێرين تا ئەو پيرەمەردە بێ باکەی دەريا وەک

کاوەی ئاسنگەر بە کەشکۆڵ و ئاوێنە بچکۆلەکانيەوە لە ئافات بەدوور

کا و لە مێرگی زامەوە بەرەو مێرگی هەتاوی بەرێ. خۆشمان لە

دەربەندی پەپولە لە سای تريفەی هەڵبەستدا بۆن بە بۆننامەکەيەوە

دەکەين و بێ باکی خاچ و مار و رۆژ ژمێری شاعێرێک و ژنێک و دوو

پياو دەبين. شێرکۆ بێکەس گۆرانی بوو گۆرانيەکی مەست وا دەنگی

غەمگينی مروڤ بوو، سا لێگەڕێن...ئازيزان...لێگەڕێن با ئەو

گورانييە مەست و غەمگينە هەر بنوێ.

 

ســـه‌د مـخـــابـــن بـــۆ مـه‌لـــی خـــۆشــخـــوانـــی مــــن

خــۆشــی رۆح و جـێـــی هــه‌مـــوو ســـه‌يـــرانـــی مــــن

ســــه‌د حــه‌يــف، بـــۆ ئـــه‌و شـــــه‌وی ڕه‌ش لــــــاده‌ره‌م

ســــه‌د حــه‌يــف، بــۆو تـيـشـکـــی‌ رۆژ رۆشـنــکــــه‌ره‌م

ســـه‌د حـه‌يــف، بـــۆ ئـه‌و مــه‌لــه‌م، بــاڵــــداری تـــــه‌ک

بــــۆ شــه‌قــــه‌ی بــــاڵــی لــه‌ هـــه‌ردان تــا فــــه‌لـــــه‌ک

بــــۆ فـــــــــڕيـــنـــــــــی لـــێـــــــــره‌وه‌‌ تــــــا رۆژی دوا

بـــۆ گـــه‌ڕانــــی ئـــه‌و لـــه‌ عـــه‌رشـــی بـــه‌رزی خــــوا

وای لــه‌ مـــن بــێ وای لـــه‌ مــــن بـــێ وای لــه‌ مـــــن

چــۆن وه‌هـــا مــانـگـــێ هـــه‌ور پــۆشــــای لــه‌ مــــن؟!

 مەسنەوی مەولەوی- يەک لە هەزاران- بەرگی دووهەم


موضوعات مرتبط: کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس
برچسب‌ها: شێرکۆ بێکەس
[ چهارشنبه شانزدهم مرداد 1392 ] [ 16:22 ] [ علی پناهی ] [ ]
.: Weblog Themes By Iran Skin :.

درباره وبلاگ

امکانات وب



Google

در اين وبلاگ
در كل اينترنت







mouse code

كد ماوس

  • شرم
  • ایران سافت
  • تکاب بلاگ